
دیمەنی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکاتی پەسەندکردنی چەند یاسایەک لە نێو پەرلەمان، وێنە: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی چوار پرۆژەیاسای گرنگ کۆدەبێتەوە، دووانیان پەیوەستن بە خەڵکی کوردستان، یەکێکیان هەموارکردنەوەی بودجەیە کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، دووەمیان تایبەتە بە گەڕاندنەوەی زەوی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140.
چیرۆکی سەرەکی: کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت، گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەریەکە لە یاسای هەمواری بودجە، باری کەسێتی، گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای لێبووردنی گشتیی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستی پێکرد و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەش دەنگدان دەبێت بە هەمواری یاسای بودجە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دەنگ لەسەر حەوت پرۆژەیاسا و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە بکرێت کە گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی.
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای باری کەسیێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959
سێیەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
چوارەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
55 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات






