لە کەلار منداڵێک تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت کە تەنیا 200 کەس لەسەر زەویی تووشیبوون
- تەندروستی
- 2025-01-21
ئاڤا نیوز
منداڵی مامۆستایەکی کەلار تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن دەبێت و لە هەموو جیهاندا تەنیا 200 کەس بە تووشبووی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراون.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایەکی ناسراوی ناحیەی رزگاری ماوەی دوو ساڵە بۆ چارەسەری منداڵەکەی لە ئەمەریکایە و داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیی دەکات تاوەکو لەگەڵ منداڵەکەی لە ئەمریکا بمێنێتەوە.
نەخۆشییەکە چییە؟ نەخۆشیەکە ناوی پرۆتیۆسە، نەخۆشییەکی بۆماوەیی زۆر دەگمەنە کە بە زیاد گەشەکردنی هەندێک بەش لە جەستەدا ئەناسرێتەوە. ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر ئێسک و شانەکان و ئەندامەکان و پێست دەبێت و دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەشەکانی جەستە بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ.
لێدوانی فەرمی: ئومێد قادر، مامی ئەو منداڵە نەخۆشە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مامۆستا ئارامی برای لە مانگی 9ی 2024ەوە، مۆڵەتە دوو ساڵییەکەی لە وەزارەتی پەروەردە تەواوە بووە، ماوەی پێنج مانگیشە لە بۆشایی یاسایی دایە و داوا دەکەن مۆڵەتەکەی ساڵیک نوێ بکرێتەوە، چونکە منداڵەکەی دووچاری نەخۆشییەک بووەتە کە لە یەک ملیار کەسدا تووشی یەک کەس دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا میدیای گوت: نووسراوی تایبەتمان بۆ زیادکردنی ساڵێکی دیکەی مۆڵەتی بێ مووچەیی بۆ مامۆستاکە ئاراستەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، هاوکات هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەین.
لەلایەکی دیکەوە: شوان کەلاری، ئەندانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیای ڕوونکردەوە، کە پەیوەندیی بە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کردووە و ئەویش بەڵێنی چارەسەکردنی کێشەکەی بۆ داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






