
دیمەنی سەردانیکردنی هەزاران هاووڵاتی شیعە مەزهەب بۆ دیمەنی مەزارگەی ئیمام موسی کازم لە بەغدا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی ئیمام موسا کازم، لە حەوت پارێزگای عێراق ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، کەربەلا، موسەننا، واست، میسان و زیقار ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26ی ئەم مانگەیان کردووە پشووی فەرمی لە دامودەزگا فەرمییەکان، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی موسا کوڕی جەعفەر کوڕی کازم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 25ی مانگی ڕەجەبی ساڵی کۆچی کە ئەمساڵ دەکەوێتە 26-1 لە هەموو ساڵێک شیعە مەزهەبەکان یادی کۆچی دوایی ئیمامی کازم (حەوتەمین ئیمامی ئەهلی بەیت بۆ شییعەکان) دەکەنەوە.
ڕێورەسمەکان بریتین لە؛ سەردانیکردنی ناوچەی کازمییە لە بەغدا کە مەزاری ئیمام موسا کازمی لێیە، موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە چەندین وڵاتی دراوسێ و جیهانی ڕوو لە عێراق دەکەن و بەشداریی ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت





