شارەوانیی سلێمانی بڕیارێك سەبارەت بە دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەدات
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

بینای شارەوانی سلێمانی- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی كارەكانی پرۆسەی جیاكردنەوە و كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتن لە زەوییەكان بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا زیاتر دەكات و بڕیارێكیش سەبارەت بە دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەدات.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە میانەدا چەند بڕیارێكی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند:
- لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی خێراتركردنی پرۆسەی جیاكردنەوە و كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتن لە زەوییەكان بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا كرا.
- هاوكات داوا لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كراوە پەلە بكەن لە وەڵامدانەوەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی شارەوانی تا بتوانێت رێكکارەكانی جیاكردنەوە و یەكگرتنی ئەو زەوییانەی كە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت ئەنجام بدات، لەگەڵ خێراتركردنی میكانیزمی كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتنی زەوییەكان بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.
- ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری دا بە ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو لەسەر زەوی (دابەش دوو) بەو مەرجانەی كە لە بڕیارەکەدا دیاركراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پاکستان: هیندستان بەنیازە هێرشی سەربازی بکاتە سەر وڵاتەکەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت