ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دۆسیەی کەمپی هۆل تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 2025-01-23

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی، فۆتۆ - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و دۆخی ئاسایشی وڵات و دۆسیەی کەمپی (هۆل)ـی تایبەت بە چەکدار و ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆل و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لەکۆی 43 هەزار چەکدار و ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی لەو کەمپە، 18 هەزارییان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی سەرجەمیان دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کردووە، تیایدا دۆخی ئەمنیی وڵات و چەند دۆسیەیەکی دیکە تاوتوێ کراون و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراوە.
ئەو دۆسییانەی تاوتوێ کراون:
- ڕێکارە ئەمنییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ساڵیادی کوژرانی ئیمام موسای کازم، حهوتهمین ئیمامی شیعهكان
- ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
- وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێکارەکانی تایبەت بە گرێبەستی پڕچەککردن و دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی ئەمنیی و سەربازی بەدەر دەکرێت
- گفتوگۆ لەبارەی تەواوکردنی ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ
- جەخت لە کارکردن بە سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنیی کرایەوە
- دۆخی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان لەگەڵ دۆسیەی کەمپی هۆل تاوتوێ کراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






