سەرۆک بارزانی و تۆبیاس لیندنەر هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێكخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سووریا و شاندی یاوەری، فۆتۆ - بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ڕێكخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری كرد، لەدیدارەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و سووریا کرا.
وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتیی و کەوتنی ئەسەد لە سووریا بە تایبەتی سەرۆک بارزانی ڕۆڵی ئەرێنی و دەسپێشخەریی بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوو و لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شاندی ئەنەکەسە کۆبووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەم بارەیەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاویکردەوە و تییدا هاتووە:
- لەدیدارەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و سووریا کراوە.
- مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕۆڵی لایەنە كوردییەكانی سووریا لە ئاییندەی ئەو وڵاتە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و پشتبەستن بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگی نێوان لایەنەكانیش تاوتوێ کرا.
- سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لایەنە كوردییەكانی سووریا پێكەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و بە ئاشتی و دیالۆگ گرفتەكان چارە بكەن، هەروەها سیستەمی سیاسیی نوێی سووریا تێگەیشتنی بۆ بارودۆخی گەلی كورد و داواكاری و ماف و تایبەتمەندیی گەلی كورد هەبێت.
- لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و پێكهێنانیكابینەی تازەی حكومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






