"لەماوەی دوو ساڵدا، 136 هەزار ناو لە لیستی مووچەی حەشدی شەعبی زیادكراون"
- عێراق
- 2025-01-23

چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا 136 هەزار مووچەخۆر بە ناوی چەكداری حەشدی شەعبی لە لیستی مووچە زیادكراون.
وێنە گەورەكە: زۆری ناوی وەهمی لە لیستی چەكدارانی حەشدی شەعبی، بارگرانی لەسەر خەرجی گشتی دروستكردووە، پێشتریش هەریەك لە دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاكیی عێراق هەبوونی هەزاران ناوی دووبارە و وەهمییان لە لیستی چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕاگەیاندبوو، بەجۆرێك خەرجی ساڵانەی هێزەكانی سەر بە حەشدی شەعبی گەیشتووەتە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە كاتێكدا ساڵی 2021، بودجەی تەرخانكراو بۆ حەشد یەك ملیار دۆلار بوو.
لێدوانی فەرمی: سەجاد سالم، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:
- بەشێك لە حیزب و گروپە چەكدارەكان هەزاران ناوی ئەندامانی خۆیان خستووەتە نێو لیستی دامەزراندن لە كەرتی حكومی، بەئامانجی ئەوەی ملیارەها دینار بچێتە خەزێنەی ئەو حیزب و گروپە چەكدارانە كە دواتریش ئەو پارەیان لەدژی دامەزراوە حكومییەكان و هێزەكانی ئەمریكا بەكاردەهێناوە.
- ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، حهشد لهساڵی 2014، تهنها نزیكهی 60 ههزار خۆبهخش بووه، بهڵام لهساڵی 2021 ژمارهكه بۆ 100 ههزار چهكدار بهرزبووەتەوە، ههروهها لهساڵی 2023 ژمارهكه گهیشتووەته 236 ههزار كهس، ئهوهی جێی سهرنجه؛ تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا 136 هەزار ناو لە لیستی مووچەی حەشدی شەعبی زیادكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






