
ژمارەیەک پەنابەرانی ئەفغانستان لە ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر چەند کەسێک و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ لە پارکێکی هەرێمی ئاشفنبورگ لە ئەڵمانیا پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر چەند کەسێک و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و پیاوێکی تەمەن 41 دەکوژێت و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یواخیم هیرمان، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، توانرا ئەو پەنابەرە ئەفغانییە لە شاری ئاشفنبورگ دەستگیر بکرێت. هاوکات ڕایگەیاند ئەو کەسە چەند جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر هاوڵاتییان و دەستگیرکراوە، بەڵام دوای چارەسەری دەروونی ئازاد کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆلاڤ شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە لە فڕۆکەدا بووە و بەرەو فەرەنسا ئەو هەواڵەی پێگەیشتووە، نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕی و ڕایگەیاند لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوە دڕندانە هەر هەفتە جارێک لە وڵاتەکەم، بێزار بووم. شۆڵز داوای لە بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا و کارووباری کۆچبەران کرد کە لێکۆڵینەوە بکەن لەوەی بۆچی چەندجاریکی دیکە ئەو پەنابەرە ئەو کارانەی کردووە بەڵام دیپۆرت نەکراوەتەوە.
هۆشەیەکی دیکە: لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کرد بەنێو قەرەباڵغییەک لە بازاڕێکی کریسمس لە شاری ماگدێبورگ، دوای ڕووداوەکەش پزیشکێکی سعودی بە تۆمەتی ئەو هێرشە دەستگیرکرا. هەروەها لە مانگی ئابی ئەمساڵیش، لە شاری سۆلینگن بە چەقۆ کوژراون، گومانلێکراوی هێرشەکە کەسێکی سووری بوو کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری پەنابەرییەوە، ڕووبەڕووی ئەگەری دیپۆرتکردنە بووبویەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





