
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران
ئاڤا نیوز
هێزەئەمنییەکانی کەرکووک لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا 16 بازرگان و ئالودەبووی مادەی هۆشبەریان دەستگیردووە، هاوکات دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڕێک کریستاڵیشدا گرتووە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کەرکووک، دوای چاودێریکردنی ورد و دانانی بۆسە لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری کەرکووک، توانرا ژمارەیەک تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک، بە هاوکاری یەکەی تاکتیکی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، لە ماوەی سێ ڕۆژی یەک لە دوای یەکدا، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادوەری و زانیاریی چالاکانە، بۆسەیان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە ناوچە جیاجیاکانی شاری کەرکووک داناوە لە پێکدادان لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان بە بەکارهێنانی چەک و ڕاوکردن، توانراوە 16 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەست بەسەر سێ دەمانچە و بڕێک مادەی کریستاڵ و چوار هەزار حەبی هۆشبەر و چەند پارچە کەلوپەلێکی بەکارهێنانی کریستاڵ و سێ ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی سزای یاسایی وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد