وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دوو سەربازی لیوای یەکی پاسەوانی سنوور شەهید بوون
- کوردستان
- 2025-01-24

وێنەی ئەو دوو سەربازەی پاسەوانی سنوور کە بەدەستی پەکەکە شەهیدکران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوو سەربازی لیوای یەکی پاسەوانی سنوور لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شەهید دەکرێن و سەربازێکی دیکەش بریندار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 24-1-2025، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر خاڵێكی پاسەوانانی سنوور لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، دوو لە پاسەوانەكانی سنوور لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی پاسەوانی سنووری سنوور لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا لەسەر سنووری عێراق- تورکیا لە ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لەپارێزگای دهۆک، لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی پەکەکەی قەدەغە کراو، تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی لیوای یەک شەهیدبوون و یەکێکیش بریندار بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو كەسەی شەهیدبوونە بەناوەکانی، عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل کە تەمەنی 40 ساڵە و خەڵكی شارۆچكەی سێمێلە، هەروەها مێهڤان ناجی میر شەرەف، تەمەن 41 ساڵ و خەڵكی شاری دهۆكە.
زانیاریی زیاتر: ئەو كەسەی کە بریندار بووە، ناوی بێوار جەمیل ئیبراهیمە و تەمەن 39 ساڵە، ئێستا ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و باری تەندروستیشی جێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






