
ئەو داعشەی لەلایەن دژەی تیرۆرری عێراق لە سلێمانی دەستگیرکرا
ئاڤا نیوز
دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سلێمانی ئەندامێکی گرووپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیرکردووە و لە خوورماتووش چەند مۆڵگە و حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش ئاشکراکراون و تێکدران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویکردەوە، "بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، توانیمان ئەندامێكی داعش لە سلێمانی بدۆزینەوە و دەستگیری بكەین".
زانیاریی زیاتر: دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەوەشی باسكردووە، بە هاوكاری دژە تیرۆری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێكیان لە زنجیرە چیای پەلكانە لە شارۆچكەی خوورماتوو ئەنجامداوە و توانیویانە سێ حەشارگە و مۆڵگەی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش خاپوور بكەن، كە چەندین كەرەستەی ئامادەكراوی تێدا بووە بۆ تەقاندنەوە، هەروەها لە نزیک گوندی زیركەی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو، سێ مۆڵگەی دیكەی شانە نووستووەكانی داعش بەئامانج گیراون.
باکگراوند: هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە هێشتا ماون و ناوبەناو هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردن و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوە ئەنجامدەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدە لەسەر کاندید کردنی مالیکی
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین





