ئاڤا نیوز
چوونی شاندی باڵای کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی مووچە دواخرا، ئەمەش بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، تەیف سامیش پەیامێکی تایبەتی بۆ ناردوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کار دەکەن، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و ڕێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت:
- دەستخۆشی و سوپاسی هەمووانی کردووە، پشتیوانی بۆ دووپاتکردوونەتەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزوویی جێبەجێ بکەن، بەو ئامانجەی تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.
- تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم ڕۆژانە تا درەنگانی شەو بەردەوام کار دەکەن، هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تەدقیق و پەسەندکردنیان بەپێی ئەو ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی لەسەری دەڕوات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو سبەی یەکشەممە شاندی کوردستان بۆ جاری دووەم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن لەبارەی خەرجکردنی مووچە لە ساڵی 2025 بۆ مووچەخۆرانی کوردستان، دواتر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سوودانی بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە ناکرێت، ئاڤا زانیویەتی تەیف سامی وتوویەتی: هەموو لیستەکان بێ کێشە ئامادە بکەن و لەگەڵ خۆتانی بێنن، ئینجا کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین.
لە لایەکی دیکەوە: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ژمارەی وەزیفیان نییە واتا (یو پی ئێن)، ناوەکانیان دەربهێنن. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا زۆربەی فەرمانبەران (یو پی ئێن)ـیان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر خانەنشین نیانە و سەرەتای ئەم مانگە دەگوترا سێ هەزار کەس دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەدان حەوزی ماسی پڕ دەکرێنەوە: بەشێکیان بە زیادەڕەوی دروست کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- بزنس
- 1 کانوونی یەکەم
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە




