
دیمەنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای لە عێراق کرد پەکەکە بە "گرووپی تیرۆرستی" بیناسێنن، لە پێناو کاری هاوبەش بۆ سەقامگیری خاکی عێراق و ناوچەکە، هەروەها جەختی لە گرنگی پەیوەندی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و عێراق کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاکان فیدان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، بناغەی پەرەدان بە سەقامگیری عێراقی بۆ " کاری هاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە" گەڕاندەوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان گوتی: بەردەوامی بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەدەین.
- قەبارەی بازرگانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە 20 ملیار دۆلارە، کاردەکەین بۆ ئەوەی زیاتری بکەین.
- سەقامگیری و بەهێزی عێراق، ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە.
- پێویستە کاری هاوبەش بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە.
- دواین چاوەڕوانیمان لە عێراق، بەفەرمی ناساندنی پەکەکەیە وەک "گرووپێکی تیرۆرستی".
- پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
- وەک تورکیا ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و عێراق.
- گرنگی بە پەرەدان بە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان دەدەین، کار بۆ ئەوە دەکەین خێراتر کاری لەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق، گرنگی کاری هاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی بە گرنگ و پێویست ناوبرد.
باکگراوند: ئەمە سێیەم سەردانی فەرمی هاکان فیدانە وەک وەزیری دارەوەی تورکیا بۆ عێراق، داوین جار لە 14ی ئاداری 2024 بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی شاندی ئەمنی بەغدا و ئەنقەرە سەردانی بەغدای کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






