
وێنەی شاری كەركووک و لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد بێت، دەشڵێت "بەربژێرمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی 03-03-2024، کۆبوونەوەی دووەمی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت، پارتیش وەک لایەنێکی ئەو پارێزگایە بەرنامەی تایبەت بەخۆی هەیە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: پێمان باشە کوردێک ببێت بە پارێزگار بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هاونیشتمانیانی کورد لە کەرکووک و بۆ ئەو پۆستە بەربژێرمان دەبێت.
ئەمەش بزانە: جگە لە پارتی، یەکێتیی هەریەک لە (ڕێبوار تەها، نەشئەت شاهوێز و یوسف گۆران)ـی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە، لایەنە عەرەبییەکان موهەیمەن حەمدانی و خالید مەفرەجی، تورکمانەکانیش محەممەد سەمعانیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەربژێر کردووە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە دوو مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراوە، بەڵام تائێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی نەکراوەتەوە، بەربژێری هەر لایەنێک دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت دەبێتە پارێزگاری کەرکووک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
حەماس کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
موراد قەرەیلان: پێویستە دان بە ناسنامە و مافەکانی کورد بنرێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
42 خولەک لەمەوپێش

سمە زاخۆیی گۆرانیی "مەزنا جیهانێ" بۆ پاڵپشتی هاندەرانی زاخۆ بڵاودەکاتەوە
44 خولەک لەمەوپێش

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ گەنج گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد لەسەر بەرزاییەکانی ئەڵوەند دروست دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و ئەیاد عەلاوی دۆخی عێراق لەدوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی و عیزەت شابەندەر دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی لەسەر گرتە ڤیدۆیەکی سۆشیال میدیا هاتە دەنگ






