ئاڤا نیوز
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئەمریكا لە سەرۆكوەزیران بارزانی كرا، دەرخەری ئەوەیە كە ئەو وڵاتە پشتیوانی لە بەهێزبوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات.
وێنە گەورەكە: حەوت ڕۆژە سەرۆكوەزیران بارزانی لە ئەمریكایە، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێس و وەبەرهێنەرانی كۆمپانیا گەورەكاندا كردووە، لە كۆبوونەوەكاندا پاڵپشتی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیێنراون.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئەمریكا لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، پەیامێكە بەوەی ئەمریكا تائێستا ئومێدێكی زۆری بەهەرێمی كوردستان هەیە لەنێو عێراقدا، پێی وایە شوێنێكی ئارام و خۆڕاگرە، پشتیوانی لەبەهێزبوونەوەی دەكات.
باكگراوند: ڕۆژی 25 ی شووباتی 2024 سەرۆكوەزیران بارزانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی و بە بانگهێشتێكی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
بۆچی گرنگە: تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی سەرۆكوەزیران پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و، دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكەیە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






