عێراق هاوردەکردنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 27 کانوونی دووەم

مریشکی سپی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری داوە بە قەدەغەکردنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: قەدەغەکردنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایە، تاوەکو دۆخی ڕوون دەبێتەوە، ئەم قەدەغە کردنە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دوو هەفتە لەمەوبەر ئاکۆ محەممەد، نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە ڕایگەیاند: دوو هەفتە زیاترە لە بازگەکانی حکومەتیی عێراق ئاستەنگ بۆ هەناردەی هێلکەی سلێمانی دروست دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیێنراوی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای هەولێر لەبارەی ئەو نەخۆشیانەی کە گوێزراوەن لە ئاژەڵ و پەلەوەرەوە بۆ مرۆڤ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزیرانی کشتوکاڵ و تەندروستی و نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و پارێزگاری هەولێر لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ کرا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو رێکارانەی کە ئەرکی هەر سێ لایەن دیاری دەکات لە ڕووبەروبوونەوەی ئەو نەخۆشییانەی کە لەنێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤدا هاوبەشە لەگەڵ چۆنیەتی دانانی ڕێکار و پلانی زانستی بە مەبەستی خۆپاراستن لێیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بۆردوومانی کۆبانێی کرد؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد






