
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکدا بۆ چیای هێرمۆن لە سووریا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار لە سووریا دەمێننەوە".
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، حکومەتی ئیسرائیل دەستیکرد بە بۆردوومانکردنی پاشماوەکانی دەسەڵاتی ئەسەد، هاوکات هێزە سەربازییەکانی ناردە ناو سنوورەکانی سووریا و لە بەرزاییەکانی جۆلان جێگیری کردن.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە لوتکەی چیای هێرمۆن و لەو ناوچە ئەمنییەی لە سووریا دروستیان کردووە دەمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچەکانی باکور و دابینکردنی ئاسایش بۆ دانیشتوانی ئیسرائیل.
کاتز دەشڵێت، ڕێگە نادەین هێزە دوژمنکارەکان خۆیان لە باشووری سووریا جێگیر بکەن و دژی هەر هەڕەشەیەک مامەڵە دەکەین.
باکگراوەند: ئیسرائیل پێشتر جێگیرکردنی هێزەکانی لە بەرزاییەکانی جۆلان بە ڕێوشوێنێکی کاتی وەسف کردبوو، کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە بووە لە کەڵک وەرگرتنی ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتە لەو بۆشاییە ئەمنییەی دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە ناوچەکەدا دروستبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






