
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو دواخرا و لە ڕۆژانی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی چوار کۆبوونەوەیان لە هەولێر کردووە، بۆ نەخشەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی حکومڕانی گفتوگۆی چڕی نێوانیان بووە، لە کۆبوونەوەی داهاتوو ئەو 15%ـی ڕەشنووسەی ماوە تەواو دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لە هەولێر، کە پێنجەمین و دوایین کۆبوونەوەیانە، دواخراوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 30-01-2025، بەڵام لەبارێکدا ئەگەر شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت.
ئەمەش بزانە: لیژنەکە ڕەشنووسی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانیان، دەسەڵاتی وەزیر و بریکاری وەزارەتەکان ئامادەدەکەن و دەیخەنە بەردەم شاندی باڵای هەردوولا بۆ بڕیاردان لەسەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کانێکی مەنگەنیز خۆپیشاندان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
23 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ لایەنەکان: پارتی بە ئێوە ناشکێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی چەند پەیامێك بۆ لایەنەکانی عێراق دەنێرێت