
وێنەی چەند پێشمەرگەیەک لەبەردەم ئاڵای کوردستان. فۆتۆ - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی بێت، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەش لەمبارەیەوە دەڵێت "نیەتەکە وایە، بەڵام ڕێکاری کردەیی ماوە".
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زۆری بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داوە، بەگوێرەی لەیەکگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەبێت هەموو هێزەکانی پیشمەرگە یەکخرابن، بنەمای سەرەکی بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنەکەیە.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارەکە بەو جۆرەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکان کۆتایی بێت، بەڵام کاتێک دێینە سەر پراکتیک ئەوا ڕێکارە کردەییەکەی ماوە. هەروەها ئاڵنگاری دارایی، سیاسیی، لۆجستی، پڕۆفیشناڵی دێنە پێش، بەڵام چارەسەرکردنیان مەحاڵ نییە، وانین تاوەکو بڵێین ناتوانین چارەسەریان بکەین".
زانیاری زیاتر: یەکەکانی 70 و 80 بۆ فەرماندەیی دەڤەر دەگۆڕدرێن، هەنگاوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەهێواشی بەرەوپێش دەڕۆن، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش دەبێت تەواوبکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





