ئەندامێکی نەوت و وزە: لایەنەکان ڕازی بوون دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدەن
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق. فۆتۆ - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
یەکشەممەی داهاتوو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دەبێتەوە پرسی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، بەگوتەی ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە بەشێوەیەکی سەرەتایی لایەنەکان ڕازی بوون دەنگ لەسەر هەمواری یاساکە بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، لە ماڵی سوودانی کۆبونەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجە و مووچە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو لە بەغدا پڕ جموجۆڵ دەبێت، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە کات و شوێنی جیاواز هەڵوەستەیان لەسەر دەکرێت، لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە و چارەسەری کێشەی هەناردەی نەوت هەیە.
لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە بە ئاڤای گوت، "کوتلەکان بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە بدەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی هەموارەکە کە لە بڕگەی (ج)ـی ماددەی 12 لە یاسای بودجە هاتووە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: پارە بۆ تیرۆریستانی داعش لە کەمپی هۆل دەگوازرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبهی ئهنجامی زانکۆلاین ڕادهگهیێنرێت