
باڵەخانەی دادگەی باڵای عێراق. وینە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بە نادەستووری ناودەبات و بە پێویستی دەزانێت سیستمی دادوەری لە عێراق سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
وێنە گەورەکە: دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، بەپێی ماددەی 44ـی یاسای ئیدارەی دەوڵەتی عێراق بۆ ماوەی ڕاگوزەر پێکهات، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دادوەرییەی هاوڕێی قۆناغی دوای ساڵی 2003 بوو.
لێدوانی فەرمی: جۆی ویلسن، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق نادەستوورییە و بووەتە ئامرازێک بە دەستی ڕژێمی ئێرانەوە. بە پێویستی دەزانێت سیستمی دادوەری عێراق سزای بەسەردا بسەپێنرێت یاخوود بە جۆرێکی تەواو چاکسازی تێدا بکرێت.
سەبارەت بە جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەکەش دەڵێت: "ئەو بووەتە بوکەڵەیەک بەدەستی ئێران و فەیلەقی بەدر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق و کارنامەی کابینەی نوێ ، دەبوو لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونی کابینەکە هەردوو پڕۆژەیاسای دادگەی باڵای فیدراڵی و ئەنجوومەنی فیدراڵی لە پەرلەمان پەسەند بکرێن. بەڵام لە 2024-1-23 بە بڕیارێکی سەرۆکوەزیران پڕۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی كە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كرابوو بۆ پەسەندكردنی کێشرایەوە.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەیاسای دادگەی باڵای فیدراڵی، لەساڵی 2015ـەوە ئامادەكراوەو تا ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند نەكراوە.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: دوای پەسندکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی 2005، بە گوێرەی ماددەی 92/دووەمی دەستوور بڕیاردرا دادگە لە "ژمارەیەک دادوەر و شارەزای فیقهی ئیسلامی و زانایانی یاسایی پێک بێت، کە ژمارەیان و شێوازی هەڵبژاردنیان و کاری دادگە، بە یاسایەک دیاری دەکرێت کە بە زۆرینەی دوو لە سەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەچێت".
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەو دادگە فیدراڵییەی ئێستا لە عێراق هەیە لەسەر بنەمای ماددەکانی 43 و 44ـی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ماوەی ڕاگوزەری ساڵی 2004 پێکهێنراوە و لە ڕووی پێکهاتە و مەرجەکانی کارکردنیەوە جیاوازە لەگەڵ ئەو دادگە فیدراڵییەی لە ماددەکانی 92 و 93ـی دەستووری هەمیشەییدا مەبەست بووە.
زیانە سەرەكییەكان: بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێڕاق بە دیاریکراویش لە دوای ساڵی 2017 و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بە بڕوای سەرکردایەتی سیاسی لە کوردستان دژ بە هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکان بووەو بڕیارەکانیان بە "سیاسی" لە قەڵەم داوە و تێبینی زۆریشیان لەسەر پێکهاتەو پێکهێنانی دادگەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






