
محەممەد باقر سەدر، مەرجەعی باڵای شیعەکان و بینت ئەلهودای خوشکی. وێنە - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لەسێدارەدانی محەممەد باقر سەدر، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە و خوشکەکەی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 1980-2-9 حکومەتی ڕژێمی بەعس، هەر یەکە لە محەممەد باقر سەدر، مەرجەعی باڵای شیعەکان و بینت ئەلهودا، خوشکەکەی لەسێدارەدا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان توانیان بکوژانی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی هاوکات ئەنجامدەرانی بکوژانی چەند ئەندامێکی بنەماڵەی حەکیم دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو تاونبارانە پێشتر دەستگیرکراون و لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی وردەکاریی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوانباران دوای ئەوە دێت، هەموو ڕێکارە یاساییەکان لە دادگە بەرامبەریان تەواوکران بەپێی یاسا و دەستوور.
لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ئەمانەن:
- سەعدوون سەبری جەمیل ئەلقەیسی، بەڕێوەبەری شوعبەی پێنجەمی ڕژێمی پێشووی بەعس بووە و پلەی لیوای هەبووە، دانی ناوە بەوەی محەممەد باقر سەدری بە چەکی خۆی لەسێدارەداوە و دانی بە ئەنجامدانی چەندین کۆمەڵکوژی دیکە ناوە لەوانەش، کوشتنی دوو گەنجی بنەماڵەی حەکیم، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لەعێراق.
- خەیروڵڵا حەممادی، بەرپرسی ئەمنی ڕژێمی پێشوو بە پلەی لیوا بووە، بەشداریی لە سەرکوتکردن و دوورخستنەوەی کوردانی فەیلی کردووە.
- هەیسەم عەبدولعەزیز فایق، بەشداریی لە کوشتنی سەدر و خوشکەکەی کردووە.
- شاکر تەها یەحیا، بەرپرسی ئەمنی بووە بە پلەی لیوا و دیارترین تاوانەکانی، چەندین بەندکراوانی کوردی لە ساڵی 1984 کوشتووە.
- نیعمە محەممەد سوهەیل، یەکێک لە تاوانبارە گەورەکانی ڕژێمی سەدام بووە و زیاتر لە 40 خوێندکاری زانکۆی سلێمانیی کوشتووە و ئەشکەنجەداوە.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی 6ـی ساڵی 2024 هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی پێشووی بەعسیان دەستگیر کرد، دانى بەوەدانا کە فەرمانى لە سێدارەدانى محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی جێبەجێ کردووە.
ئەمەش بزانە: محەممەد باقر سەدر، بە یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە مەزهەب و بیرمەندان دادەنرێت، هاوکات دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی ئیسلامی بوو لە عێراق، لە سەردەمی ڕژێمی حیزبی بەعس فەتوای حەڕامکردنی پەیوەندیکردنی بەو حیزبە دا و پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە بووە هۆی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






