ئاڤا نیوز
هەر یەکە لە فراکسیۆنەکانی حیکمە، نەسڕ، فوڕاتەین لە هاوپەیمانی شیعەکان هەڵوێستی خۆیان سەبارەی بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە ڕادەگەیەنن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدان دەبێت بە هەمواری یاسای بودجەی عێراق، کە تیایدا باس لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، لەو بارەیەوە فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک دەنگن و وردە وردە فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژە یاساکە ڕادەگەیەنن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حوسەینی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕوەتی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی فراكسیۆنەكەمان لە دانیشتنی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات.
باکگراوند: پێشتر هەردوو فراکسیۆنی ڕەوتی فوراتەینی پارتەکەی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بڕیاریاندا لە دانیشتنی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: دەوڵەتی یاسا و بەشێکی دیکەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوەکو ئێستا لە هەڵوێستەکانیان ساردن و هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





