
ستیڤن هيتشن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕەنگە ڕووداوی لەناکاو ڕوو لە عێراق بکات، کە لە دەرەوەی خواستەکانی بەریتانیا بێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی هەڵسانگاندنی سیاسەتمەداران و کەسایەتییە ناودارە ناوخۆیی و جیهانییەکان، عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندایە، هاوکات تەنیا بەچاکسازی ڕیشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانێت بە سەلامەتی لێی دەربچێت.
لێدوانی فەرمی: لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی عێراق ستیڤن هيتشن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت، پێدەچێت ئەو ڕووداوانەش هەڵقوڵاوی ناوخۆی عێراق بێت یاخود کاریگەری دەرەکی لەسەر بێت.
زانیاریی زیاتر: هيتشن ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەکەوێتە نێوان ئەو وڵاتانەی کە لە بنەڕەتدا ململانێی سیاسی و ململانێی دەسەڵاتییان لە ناوچەکەدا هەیە، وەک وڵاتانی ئەنادۆڵ و فارس و دورگەی عەرەبی.
قووڵتر: باڵیۆزی بەریتانیا پێیوایە پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق گرنگی بە چارەسەکردنی کێشەکان بدەن و پێش ڕووداوی نەخوازراو بکەون و بەرنامەکانی چاکسازی لە وڵاتەکەیان بەزووترین کات جێبەجێ بکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "ئەلوەفا"ـی عێراقی ڕایگەیاند، "کارەساتە وەستان لەسەر گردێک کە ڕەنگە بە واژۆیەک بڕووخێت". حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسریش هۆشداری دەدات لەوەی ناوچەكە بە ساتی گۆڕانكاری تێپەڕدەبێت و عێراقیش لە چاوی زریاندایە.
چارهسهرهكان: چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، لەکاتێکدا لێدوانەکانی هەندێک لە کەسایەتی و سیاسەتمەدارەکان زۆر ڕهههند له خۆ دهگرێت، گرنگە هۆشداری دهوڵهته زلهێزهکانی جیهان بەهەند وەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





