
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدراڵی بخاتە دەنگدانەوە کە بڕگەیەکی پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین جار لە دروستکردنی بەربەست لەبەردم تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2025، دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە چوار بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە دانیشتینی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاتژمێر 01:00ی دوا نیوەڕۆ دەستپێبکات و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت:
- دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025.
- دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی.
- دەنگدان لەسەر بڕیار بەشێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ کارکردن بە سيستمى پەڕینەوە (عبور) لە خوێندندا.
-خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا-ناحکومی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا دیار نییە دەنگ بە پڕۆژەکە دەدرێت یان نا، چونکە بەشێک لەلایەن سیاسییەکانی عێراق تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووە ئاخۆ دەنگ لەسەر پەسەندکردنی هەموارەکە دەدەن یان نا، بەتایبەتی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتیی دەکات و بەشێکی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعەکان.
لێدوانی فەرمی: لەکاتێكدا فراکسیۆنە کوردەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن و دەنگ لەسەر هەموارەکەش دەدەن، لەمبارەیەوە جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەرجەمیان بەشداریی دانیشتنەكەی دەكەن و سوننەكانیش هیچ كێشەیەكیان نییە و بەشدار دەبن، بەڵام شیعەكان بوونەتە چەند بەرەیەک و ئەگەری ئەوە هەیە سەرجەمیان بەشدار نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





