
کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە عێراق بۆ "تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ" داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانی پەسەند کرد، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دادگای فیدڕاڵی بەکاتیی و تا یەکلاییبوونەوەی ئەو سکاڵایانەی لەسەریان تۆمارکراوە، کارکردنی بە یاساکان ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کە بەشێکە لەهاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، دیارترینیان کاردانەوەکانە لە دژی دادگەی فیدراڵی، دوای ئەوەی فەرمانی وەلائیی دەرکرد بۆ وەستاندنی جێبەجێکردنی سێ یاسا مشتومڕاوییەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەلایەن پێكهاتەی سوننە کە داوای جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن کە دەبێتە هۆی ئازادکردنی دەیان هەزار هاووڵاتی ئەو پێکهاتەیە.
بە تەنیشت ئەو بابەتە: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی پارتی تەقەدوم دژی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی، داوای خۆپیشاندانی لە پارێزگا سونییەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






