
ژمارەیەک پەنابەر
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا ژمارەیەك پەنابەری هەرێمی كوردستان دیپۆرت دەكاتەوە، تەنانەت ئەو پەنابەرانەی ڕەفزیان وەرنەگرتووە و هەندێكیان هێشتا كەیسیان لێ وەرنەگیراوە.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك پەنابەری كورد لە گرتووخانەیەكی ئەڵمانیا پەیوەندیی بە ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری پەنابەران دەكەن، وەك خۆیان دەڵێن لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا بەبێ هۆكار و بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی دەستگیركراوین و پێمان وتراوە كە ڕەوانەی هەرێمی كوردستانتان دەكەینەوە، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان ئارامە و چیتر پێویستیتان بە مانەوەی ئێرە نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو پەنابەرانە دەڵێن، "ماوەی چوار بۆ پێنج مانگە هاتووینە ئەڵمانیا، بەشێكمان هەر لەسەر سنووری ئەڵمانیا و نەمسا گیراوین، تەنانەت ئەڵمانیامان نەبینیوە، ئێستا لە گرتووخانەی دیپۆرت سەنتەر گیراوین" ئەو پەنابەرانە دوای دەستگیركردنیان بە سێ ڕۆژ فەرمانی دیپۆرتكردنەوەیان دەرچووە، بێ ئەوەی ڕەوانەی كەمپی پەنابەران كرابن، بە گووتەی خۆیان تەنانەت مۆبایل و بەڵگەنامە فەرمییەكانیان لێ وەرگیراوە و ڕۆژانە نیو كاتژمێر لەڕێگەی هێڵێكی گشتییەوە دەتوانن تەلەفۆن بكەن.
لێدوانی فەرمی: دوای بەدواداچوونی ئاڤا: شاد زەهەوای، هاووڵاتیێكی دانیشتووی ئەڵمانیایە و شارەزای كەیسی پەنابەرانە لەو وڵاتە، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئێستا ئەڵمانیا بڕیاری یاسای سەر سنووری جێبەجێ کردووە، كە بەگوێرەی یاسا نوێیەكە هیچ كەس ناتوانێت بە قاچاخ بێتە ناو ئەڵمانیا، ئەوەشی لەسەر سنوور بگیرێت، ڕەوانەی وڵاتی یەکەمی دەکاتەوە كە لێی هاتووە، یاخود دەستگیری دەکات و دەستبەجێ دادگایی دەكرێت، ئەگەر كەیسێكی لۆژیك و بڕواپێكراوی هەبوو، ئەوا ڕێگە دەدرێت بێتە ناو ئەڵمانیا، ئەگەریش پاساوەكانی جێگەی قەناعەت نەبوون، ئەوا دەستبەجێ بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی دەدات و ڕەوانەی وڵاتی خۆی دەكاتەوە.
چارەسەرەکان: ئاڤا پێشنیاز بۆ ئەو پەنابەرانە دەكات كە تازە دەچنە ئەڵمانیا و بەبێ دیاریكردنی كەیس بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دەدرێت، لەزووترین كاتدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراقەوە بكەن و لە گرفتەكەی خۆیان ئاگاداریان بكەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە