
دوو ئافرەتی پاڵاپۆش (حیجاب) لە وڵاتێکی ئەوروپا. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حزبێکی ئیتاڵیا کە هاوکات بەشدارە لە حکومەتی ئەو وڵاتە، داوا دەکات لە ئیتاڵیا حیجاب قەدەغە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە حزبی ڕێخکراوی باکوور لە ئیتاڵیا کە لە حکومەت بەشدارە، پرسی یاسای قەدەغەکردنی حیجاب دەخاتە بەر باس، هەر وەکو چۆن پێشووتر نیقابیان قەدەغەکردووە، ئەم جارە دەیانەوێت قەدەغەکردنی پۆشینی حیجاب شوێنە گشتیەکان و قوتابخانەکان بگرێتەوە، بە بیانووی ئەوەی پۆشینی حیجاب پێچەوانەی ئازادی و ڕێزگرتنی کەسایەتیی ئافرەتانە.
لێدوانی فەرمی: سیلیڤیا سکوراتی، ڕاوێژکاری حزبی ڕێخکراوی باکوور لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: بەداخەوە هەموو کچانی قوتابخانە سەرەتاییەکان ناچارن، بەهۆی ئەو داب و نەریتە بەربڵاوەی ئێستا، لەناو هۆڵی خوێندندا حیجاب لەبەر بکەن.
ئەو حزبە پێشنیازی ئەوە دەکات هەتا ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە ناچارکردنی کچان بۆ پۆشینی حیجاب سزا بدرێن بە سزای دوو ساڵ زیندانیکردن و غەرامەکردن و بێبەشکردنییان لە مافی داواکردنی ڕەگەزنامەی ئیتاڵی.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر لەم ماوەیەدا سویسرا پۆشینی نیقابی لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەکرد، هاوکات هۆڵەندا و هەندێک شاری بەلجیکا و ئەڵمانیا هەمان بڕیاریان داوە، فەڕەنساش پۆشینی عەبا و نیقابی لە قوتابییەکانی وڵاتەکەی قەدەغەکردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بڕیارە نیگەرانی جیهانی ئیسلامی و ئافرەتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەڵێن قەدەغەکردنی یاساکە خۆی لە خۆیدا پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەسی و قبوڵنەکردنی دابونەریتە جیاوازەکانە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






