لە بەغدا كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان بەڕێوەچوو
- عێراق
- 6 شوبات

بەشداربووانی كۆنفرانسى "بهرهنگاربوونهوهى تاوانه ڕێكخراوهكان" له شارى بهغدا
ئاڤا نیوز
بە بەشداری 12 دادوەریی ئاستی باڵای فەرەنسا، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، نوێنەرێكی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشدار بوو.
وێنە گەورەكە: بە ئامادەبوونی فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و 12 دادوەریی فەرەنسی لەئاستی باڵا و بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان، لە شاری بەغدا كۆنفرانسی (بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان) بەڕێوەچوو كە وەزارەتی دادی فەرەنسا بەهەماهەنگی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكیخستبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەری كارووباری یاسایی لە وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاڵ ژمارەیەك پسپۆڕ و دادوەری نێودەوڵەتی و عێراقی بەشداری لە پانێلەكانی كۆنفرانسەكە كرد.
بۆچی گرنگە: هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی لە بواری دادوەری و یاسایی، هەماهەنگی و هاریكاری لەگەڵ فەرەنسا و عێراق بكات، بەئامانجی سوودمەندبوون لە ئەزموونی دەوڵەمەندی دادوەرانی فەرەنسا، بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان كە ئەو جۆرە تاوانانە بۆ هەرێمی كوردستان تا ڕاددەیەك ئەزموونێكی نوێیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پۆلێنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە هەرێمی كوردستان بەپشتبەستن بە داتای بەفەرمی ناساندنی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەریەك لە تاوانەكانی: بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بەكارهێنانی كرێكار و كەسانی بیانی بۆ بازرگانیی سێكسی، كڕین و فرۆشتنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، بەكارهێنانی منداڵی خوار تەمەنی پێگەیشتوویی بۆ سواڵكردن و كاری سێكسی، كاری سوغرە و زۆرەملێ بە كرێكاری بیانی، تاوانی بەقاخبردنی پەنابەران و كۆچبەران، لە دیارترین ئەو تاوانانەی كە وەك تاوانی ڕێكخراو هەژماركراون و سزای قورس بۆ ئەنجامدەرانی دیاریكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا






