
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، وڵاتەکەی نیگەرانە لە هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵ.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی کەمپەکە دەکات، بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆڵ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 18 هەزاریان عێراقین.
لێدوانی فەرمی: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند:
- بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەمپی هۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەرنامەکانی چاکسازی بۆ خێزانەکانی داعش دەبێت.
- لە کۆی 28 هەزار عێراقی نیشتەجێی کەمپی هۆڵ، تاوەکو ئێستا 11 هەزار کەسمان بۆ عێراق گەڕاندوەتەوە، لەنێویاندا نۆ هەزاریان جارێکی دیکە تێکەڵی کۆمەڵگا بوونەتەوە.
- حکومەتی عێراق نیگەرانییەکی زۆری هەیە لە هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





