کونسوڵخانەی ڕووسیا لە ڕێگەی ئاڤاوە سەبارەت بە هاووڵاتییەکی کورد لە مۆسکۆ ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 10 شوبات

فڕۆکەخانەی مۆسکۆ. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو هاوڵاتییە کوردەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆسکۆ دەستبەسەر کرابوو ڕوونکردنەوە بۆ ئاڤا دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە 2025-02-09، دوای دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەکی کورد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆسکۆ، ئاڤا میدیا لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا و کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەو هاونیشتیمانییە کرد.
لێدوانی فەرمی: کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ناتوانین هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیە کوردە بزانین و کێشەکانی گەشتیاران لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی ڕووسیا دەگەڕێنەوە بۆ خزمەتگوزاری سنووریی ڕووسیای فیدراڵ.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕووسیا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کرد و داوتر پەیوەندی بە هاوڵاتییە کوردەکەوە کرد و بە ئاڤای وت: "ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندووم چەند کاتژمێرێکی دیکە کارەکانم بۆ بەڕێدەکەن و ڕێپێدانم بۆ دەکرێت بۆ ناو ڕووسیا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە




