
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئیمارات
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتە و هاوشان لەگەڵ سەرۆکی 30 وڵات و 140 سەرۆکوەزیرانی دیکەی وڵاتان لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، دیدگای خۆیان بۆ حوکمڕانی دەخەنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی و شاندێکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان ئەنجام دەدەن.
زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران یاوەریی سەرۆکوەزیران دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەولێر، مەسرور بارزانی بە ناونیشابی ( تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) لە لووتکەکەدا بەشداریی پانێلێک دەکات، کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتا، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات ڕێکدەخرێت.
ئەمەش بزانە: لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، کۆڕبەندێکی جیهانییە بۆ خستنەڕووی دیدگای فراوان بۆ ئاراستەکردنی داهاتووی حکومەتەکان، 30 سەرۆکی وڵاتان، 140 سەرۆکی حکومەتەکان، 80 ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و هەرێمی لەگەڵ ژمارەیەک بیرمەندی جیهانی و شەش هەزار کەس بەشدار دەبن، هەروەها ئەمساڵ دوازدەهەمین لووتکەیە رێکدەخرێت و بۆ چوارەمین ساڵیشە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەپاڵ سەرکردەکانی جیهان لە لووتکەکەدا بەشدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی چوونە ناو حکومەتی کوردستان




