بۆ نوێكردنەوەی تۆماری باری شارستانی سوود لە داتاكانی دوایین سەرژمێریی گشتیی عێراق وەردەگیرێت
- کوردستان
- لەمەوپێش

وۆركشۆپێكی تەكنیكی
ئاڤا نیوز
لەپێناو سوودوەرگرتن لە داتا و زانیارییەكانی دوایین سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق بۆ نوێكردنەوەی تۆماری باری شارستانی و كارتی نیشتمانیی هاوبەش، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ هەماهەنگی دەكەن بۆ بەیەكبەستنەوەی داتا ئەلیكترۆنییەكان و بەدیجیتاڵكردنیان.
چیرۆكی سەرەكی: سندووقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان (UNFPA) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ناوەندیی ئامار لە عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی هەنگاونان بەرەو بونیادنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان، وۆركشۆپێكی تەكنیكی ئەنجامدا، تێیدا بەشداربووان ئاشنای شێوازەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم كران لەپێناو بەدیجیتاڵكردنی داتا و زانیاریی هاونیشتمانیان و بەیەكبەستنەوەی سیستمی ئەلیكترۆنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقی ئەنجامدا، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ، مەبەستیەتی سوود لە داتا و ئامارە نوێیەكانی سەرژمێریی دانیشتووان وەربگرێت بۆ ڕێكخستنەوەی تۆمارەكانی خۆی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان؛ سوودوەرگرتن لە سیستمی (CRVS)، پاڵپشت بە داتا و زانیارییەكانی پرۆسەی سەرژمێریی ساڵی ڕابردوو، و بەستنەوەی بە سیستمی تۆماری باری شارستانیی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامەی گشتی، هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان، و بەستنەوەی بە سەرجەم ئەو بابەتانەی دیكە كە لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدراوە، لەنموونەی ئاپڵیكەیشنی (KRDPass) و پسوولەی ئەلیكترۆنیی دابەشكردنی خۆراك و چەندان خزمەتگوزاریی دیكەی ئەلیكترۆنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوخۆی عێراق: پێنج هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتێک ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان و نووسینگەی سوودانی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
20 تشرینی دووەم
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوخۆی عێراق: پێنج هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتێک ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان و نووسینگەی سوودانی دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیارێکی پێشووی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا دەگاتە دەست زێلێنسکی






