دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 12 شوبات

وێنەی باڵەخانەی دادگای فیدڕاڵی و پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دادگەی فیدڕاڵی سکاڵایەکی سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێ دەکات کە تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبەردەوامیی و لەکاتی خۆییدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو هەفتە لە کۆبوونەوە، 3ـی ئەم مانگە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایانگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە چارەسەری یەکجاری لەبارەی کێشەی مووچە و بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچە نامێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵی، دادگەکە سکاڵایەکی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێ دەکات کە دژی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دارایی فیدڕاڵ تۆماریکردووە و تیایدا داوا دەکات فەرمانێکی سالاری بەپەلە دەربکرێت و وەزارەتی دارایی پابەند بکرێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ هەموو مانگەکانی پێشوو و داهاتوو.
لە سکاڵاکەدا داواشکراوە وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبکرێت بەوەی هیچ کێشەیەکی هونەریی و کارگێڕی نەکاتە پاساو بۆ دواخستنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن