فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 23 ئامانجیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران و پێگەکانی یەکینەکانی پاراستنی لە رۆژئاوای کوردستان، بەردەوامە. لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا پێکدادانەکان چڕ بووەنەتەوە و زیانەکانیش هەڵکشاندایە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەسەد) 23 ناوچەی جیاوازییان بۆردوومان کرد. دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەو زانیارییەی بڵاوکردەوە.
دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە ڕاگەیانراوێکدا باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنەکانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکاران (پەکەکە / یەپەگە) لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پێنج دامەزراوەی ژێرخانی گرنگ کە چەکدارانی یەپەگە بۆ چالاکییەکان بەکاری دەهێنن، سێ خاڵی پشکنین، هەشت خاڵی سەربازی، دوو کۆگای تەقەمەنی، دوو کۆگای لۆجستی، دوو کۆگای ئۆتۆمبێلی تەکنیکی و یەک ئۆتۆمبێل، لەگەڵ 23 ئامانجی لە ناوچەی جیاواز پێکاوە. ئەمە بەگوێرەی زانیارییەکانی میتی تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانێت: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبای لە (ئامودە، دێریک، قامیشلۆ و ترپەسپی لە پارێزگای جزیرە و کۆبانێ، عەین عیسا، پارێزگای فورات)ـی کردە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15-1-2024، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا وێستگەیەکی کارەبایان لە ناحیەی ترپەسپی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد، میدیای نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمەیان راگەیاندووە.
کاریگەیی و لێکەوتەکانی: دوای ئەوەی ئەو وێستەگەیە بە مووشەک تەقێنراویەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کارەبای تەواو ناوچەکە کوژایەوە و بە ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە لە خزمەتگوزاری کارەبا بێبەش بوون.
ئەوەی پێشینی دەکرێت: بڕیار وایە رۆژی سێشەممە 16-1-2024، ئەنجوومەنی نیشتمانیی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە رێک بخات، بە بەشداری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا، هەریەک لە هاکان فیدان و یەشار گولەر، گوتاری تایبەت بە خۆیان پێشکەش دەکەن، "بڕیاروایە یاداشتنامەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکاران بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی تورکیا بدەن".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان