
ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی نزیکەی سێ هەزار کرێکاری سەرپێچیکاری بیانی و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی عێراق ڕادەگەیێنێت کە زۆرترینیان هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری، بەنگلادیشی و پاکستانی بوونە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لەو ژمارەیەش بەشێکی زۆریان مۆڵەتی ساڵانەیان نوێ نەکردووەتەوە و ئێستاش لە وڵاتەکەدا کاردەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئەحمەد تۆفان، بەڕێوەبەری نیشینگە لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پرسی کاری بیانی لە عێراق ڕێکخستووە بە دانانی ڕێژەی 50% بە بەراورد بە ڕێژەیەکی هاوشێوە لە کرێکاری عێراقی لە هەر پڕۆژەیەک یان شوێنی کاردا، بەڵام بەهۆی سەرپێچییەکانەوە پێمانوایە ئەم ڕێژەیە بە شێوەیەکی دروست لە هەموو شوێنەکانی کاردا جێبەجێ ناکرێت.
- پێشتر وادەیەکمان دانابوو بۆ کرێکارانی بیانی کە لە 2024-12-31 کۆتایی دەهات و وادەکەمان بۆ 15 ڕۆژ درێژکردەوە بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی دۆخەکانیان. دوای ئەوە هەڵمەتێکمان دەستپێکرد دژی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە سەرپێچی مانەوەی نیشتەجێبوونیان کردبوو، لە ئەنجامدا دوو هەزار و 865 سەرپێچیکار دەستگیرکران و دیپۆرتی دەرەوەی عێراق کرانەوە.
- ساڵی ڕابردوو تەنیا لە بەغدا 20 هەزار و 598 سەرپێچیکار دیپۆرت کراونەتەوە، هاوکات ژمارەکە بۆ هەموو عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 36 هەزار کەس.
- پێشێلکارییەکانیش چەند جۆرێکن لەوانە هاتنی نایاسایی، سەرپێچی مەرجەکان، تێپەڕبوونی ماوەی دیاریکراو بۆ مانەوەی کرێکاری بیانی، زۆربەی سەرپێچیکارانیش هاووڵاتیانی پاکستان، بەنگلادیش و سووریا بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە ونبووەکەی چەمچەماڵ بە سەلامەتی گەڕایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
8 کانوونی یەکەم

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع نیازی خۆی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەڵاحەددین بەدواداچوون بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمی دەکرێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشنیاز دەکرێت تەنیا شەش خواردن لە قوتابخانەکانی عێراق ڕێگەپێدراو بن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت






