
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 3200 خێزانی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە کە پێکهاتوون لە 12 هەزار و 500 کەس، نزیکەی 15 هەزاری عێراقیش لە کەمپەکەدا ماون.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا سەرپەرشتی کەمپەکە دەکات، بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆڵ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 15 هەزاریان عێراقین.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع) ڕایگەیاند:
٠ بەهۆی مەترسی دۆخی ئەمنیی و نائارامی سووریاوە، هەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان بەردەوامن.
٠ تائێستا 12 هەزار و 500 ژن ومنداڵی چەکدارانی داعش کە بەڕەگەز عێراقین بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 9 هەزار کەسیان خراونەتە ناو بەرنامەی ڕاهێنانی دەرونی و کۆمەڵایتییەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەکرێنەوە.
٠ 833 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل ماون کە پێکهاتوون لە 15 هەزار کەس.
٠ هیچ منداڵێکی ناعێراقی بۆ وڵات نەگوازراوەتەوە و هەموو منداڵەکان پشکنینی DNAیان بۆ کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری ئێران نامەیەک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات