سامانە سروشتییەكان: تاكۆتایی مانگی 3 هەناردەكردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەكاتەوە
- کوردستان
- 17 شوبات

گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت ئاشكرای دەكات، بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا كۆتایی مانگی 3 ـی ئەمساڵ، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 17-2-2025، شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەولێر دەكەن و لەسەر لایەنە تەكنیكییەكانی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، بە هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێڕاق سەردانی هەولێر دەکەن و بەیانیش لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆدەبینەوە.
- بە ئەگەرێکی زۆر تا کۆتایی مانگی 3ـی ئەمساڵ، هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێدەکاتەوە.
- ڕێکاری یاسایى هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە، بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندی تورکیا هەیە.
پەیوەست بەم بابەتە: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی دووپاتی كردەوە، لە هەرێمی کوردستان هەموو شتێک ئامادەیە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوەیەک دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دوو مانگی دیکە بخایەنێت.
باکگراوند: نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، ئەمەش زیانی سەرووی 25 ملیار دۆلاری بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین





