ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، سبەی شاندێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی کەرکووک دەکەن و لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی شەناغە دەکۆڵێتەوە.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە پشتئەسستوور بە بڕیاری مەجلس قیادە سەورەی ڕژێمی بەعس کە ئێستا لە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، لە وەرزی داچاندن و دروێنەدا سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە ناهێڵن جووتیارانی کورد زەوییە ڕەسەنەکانیان بەکاربهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی دووشەممە، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "سبەی سەردانی شەناغە دەکەین و لەگەڵ جووتیاران کۆدەبینەوە، دواتر لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک ئەوەیان کردووە، چونکە ئەرکی ئەوان پاراستنی سنوورەکانە نەک هەڵکوتانە سەر جووتیاران."
ئەمەش بزانە: سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی گوندەکانی سەرگەڕان، پەیامی بۆ بەغدا ناردووە، لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئەم ڕەفتارانەی بەغدا مایەی قبووڵکردن نین و دژی یاسا و دەستووریشن و دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێت، هەرچی پێویستیش بێت بۆ پاراستنی مافی یاسایی و دەستووری جووتیارانی کورد دەیکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






