
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە گشتی كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
ئاڤا نیوز
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕایدەگەیێنێت كە ئەوەی ئەمڕۆ لە شەناغە ڕووی دا كێشەی پارچە زەوی گوندێك نییە، بەڵكو كێشەی نەتەوەیەكە، دەشڵێ بەپێی دەستوور سوپا مافی ئەوەی نییە خۆی لە كاروباری ناوخۆیی هەڵبقورتێنێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ژمارەیەك سەربازی عێراقیش پەلاماری چەند جووتیارێكی كوردیان دا، ئەمەش كاردانەوەی توندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند:
- ئەوەی ئەمڕۆ لە سنووری سەرگەڕان ڕووی دا، تەنیا كێشەی زەوییەكی دیاركراو نییە، تەنیا كێشەیەك نییە لە شەناغە یان سەرگەڕان ڕوویدابێت، بەڵكو ئەمە كێشەی نەتەوەیەكە، ئەم كێشەیە بەستراوەتەوە بە كێشەیەكی گەورەتر كە كەركووكە.
- لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی گوندی شەناغە و گرژی و ئاڵۆزییەكانین و لە بەیانییەوە لەسەر هێڵین، هەر زوو بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لە كەركووك و پارێزگاری كەركووك و نوێنەرانی كوردمان لە بەغدا ئاگادار كردەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەكەم گرژی و ئاڵۆزییەكان ڕاگرین.
- دیمەنەكانی ئەمڕۆی شەناغە، دیمەنی 50 ساڵ پێش ئێستامان دێنێتەوە یاد كە سوپای عێراق بە پۆستاڵەوە دەهاتنە نێو گوندەكانی كورد.
- پرسیاری ئێمە ئەوەیە كە سوپای عێراق بە چ مافێك هەڵدەكوتێتە سەر زەویی جووتیاران، بەپێی دەستووری عێراق، سوپا مافی هەڵقورتانی لە كێشە و بابەتی ناوخۆیی نییە ئەمە پێشێلی دەستوورە، ئەمەشمان بە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیكەی عێراق گوتووە،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین





