
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی بۆ مانگی یەک تەواو کرد، کە یەکێکە لە ڕێکار و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران.
وێنە گەورەكە: بەپێی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، پێویستە هەرێمی كوردستان 50%ی داهاتی نانەوتی ناوخۆی بۆ بەغدا بنێرێت، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ئەم خاڵە جێبەجێ كرا، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە بریتییە لە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ئەمەشی جێبەجێ كرد.
زانیاریی تایبەت: میزان موراجەعە، واتا تەرازووی پێداچوونەوە، کە خەرجی و داهاتی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە بۆ مانگی یەک، تەواو بووە. ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتە و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ ناردنی سەدا 50ی داهاتی باج و گومرگەکان، دوو ڕێکارن بۆ ناردنی مووچە و پێویستە هەموو مانگێک بکرێن. ئێستا هەردووکیان کراون، واتا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەجێگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لیستی مووچە ماوە تەواو بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت، ئەویش ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەوڵ بۆ ئەوەیە تاوەکو ئەم پێنجشەممەیە تەواو بکرێت، ئەگەر لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواو کرا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکە: ئەم لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە