
بینای ژووری بازرگانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەشێک لە بازرگانان گلەییان لە ڕێکارێکی نوێی ژووری بازرگانی هەولێر هەیە و دەڵێن، لەکاتی گۆڕینی ناسنامەی بازرگانان [چالاکی بواری بازرگانی] لەسەر پێناسەکەیان، داوای 50 هەزار ڕسومات دەکەن و ئاڤاش بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ژووری بازرگانی هەولێر، بازرگانان بۆ نوێکردنەوەی پێناسی بازرگانی دەبێت 'نەشات' ناونیشانی بازرگانییەکەیان [ چالاکیی بواری بازرگانی] بگۆڕن لەسەر پێناسەکە، چونکە نابێت بازرگانیی گشتیی بێت و دەبێت بگۆڕدرێت و دیاری بکرێت کە بازرگانەکە چ بازرگانییەک دەکات، دوای ئەوەی نەشاتەکەیان گۆڕی، 50 هەزار ڕسوماتیان بۆ ئەوە لێ وەردەگیرێت.
لێدوای فەرمی: بەشێک لەو بازرگانانە قسەیان بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێن، پێشووتر 105 هەزارمان بۆ دەرهێنانی پێناس و دیاریکردنی 'نەشات' لێوەرگیراوە، ئێستاش نەشاتمان پێدەگۆڕن و 50 هەزاری دیکەمان لێوەردەگیرێت.
بەدواداچوونی تایبەت: دوای بەدواداچوونی تایبەتی ئاڤا دەرکەوت، هەر بازرگانێک بەگوێرەی بازرگانییەکەی ڕسوماتی نوێکردنەوەی پێناسی لێ وەردەگیرێت، ئەو پارەیەی وەرگیراوە لەبەرامبەر نوێکردنەوەی هەویەکەیە 'پێناس' بۆ دووساڵ.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: شڤان عەبدولرەحمان، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دەرگامان واڵایە، هەر بازرگانیک گرفتێکی لە ژووری بازرگانییەکان تەنانەت لە بەغداش هەیە، سەردانمان بکات و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە






