
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ئەگەری نەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەی خۆیان لە نەدانی باج دەدەزنەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەکات و تەنیا بۆ کۆمپانیای کۆرەک سنووردار نابێت، بەڵکو کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و زەین عێراقیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 18-2-2025، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕدرێت وەک ڕێکارێکی سزایی لە بەرامبەر کۆمپانیای ناوبراو بەهۆی نەدانی ئەو قەرزانەی کە لەسەری بووە و بەردەوامی سەرپێچیەکانی کە لەدژی تۆمارکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە دواکەوتوون لە دانی باج و ئەو پێبژاردنانەی کراون، لەنێویشیاندا کۆمپانیای کۆرەک کە زیاتر لە یەک ملیار و سێ سەد ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتی عێراقە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە هۆشداری دەداتە وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ئەگەری نەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر کۆمپانیای کۆرەک و لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەکات پەیوەست بە دانی باج و تەنیا بۆ کۆمپانیای کۆرەک سنوردار نابێت، بەڵکو کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و زەین عێراقیش دەگرێتەوە.
-بۆیە هۆشداری دەدینە وەزارەتی پەیوەندییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر دەستکاریکردنێک کە لەوانەیە ڕووبدات.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی پەیوەندییەکانیش لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە گرێبەستی مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکانی (ئاسیا - زەین - کۆڕەک) لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکرێت نەک لەگەڵ وەزارەت، وەزارەتیش دەسەڵاتی ئەوەی نییە ڕێوشوێنی یاسایی یان دارایی سەبارەت بەو سێ کۆمپانیایە بگرێتەبەر، بەڵکو تەنیا ئەو ڕێکارە تەکنیکیانە جێبەجێ دەکات کە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە پەیوەست بە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکان دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتایی ساڵی 2023 و بەهۆکاری ئەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەداوەتەوە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق زنجیرەیەک سزای بەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدا سەپاند، کە دیارترینیان ڕاگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنی بوو لەنێوان کۆڕەک و هێڵەکانی دیکە.
ئەمەش بزانە: دوای بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە شەوی ڕابردووەوە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی لە بەرامبەر کۆرەک دەکرێت هەمان ئەو شتەیە کە ئێستا لە سەرگەڕان بەرامبەر بە جووتیارانی کورد دەکرێت و بابەتەکە سیاسییە و ئێمە لەوبارەیەوە نووسراو بۆ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بە بەهای پێنج ملیار دۆلار سکاڵا لەسەر BBC تۆمار دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 خولەک لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
50 خولەک لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات






