
دراوی عێراقی لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی دوو ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سیستەمی پەیرۆڵ تەواو دەبێت و ئاڤا لە دوو سەرچاوەی جیاواز پشتڕاستی کردۆتەوە بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 23ـی مانگ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ناردنی لیستی مووچە دوایین ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دوو، خۆی سێ ئەرکی لەسەرشانە، ناردنی 50%ـی داهاتی باج و گومرگەکان، ئامادەکردنی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان دەگرێتەوە لەگەڵ ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە بێ کەموکوڕی.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی ڕابردوودا 50%ـی داهاتی باج و گومرگ بۆ بەغدا نێردرا، ڕاپۆڕتی میزان موراجەعە تەواو بووە و لەگەڵ لیستی مووچە دەنێردرێت. بەم پێیە تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو نییە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی کاتی ناردنی مووچەی مانگی دووش بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، رێککەوتنەکە بۆ کۆی ئەمساڵە و هیچ شاندێکی تر بۆ ئەم مەبەستە ناچێتە بەغدا، مەگەر بۆ کاری تەکنیکی نەبێت ئەگەر پێویست بکات.
٠ ڕێککەوتنەکە وایە ئێمە لەکاتی خۆی لیستی مووچە بنێرین، بەغداش مانگانە لەکاتی خۆی مووچە بنێرێت، واتا پارەی مووچەی مانگی دوو، لەناو مانگی دوو بنێردرێت نەوەک بکەوێتە مانگی سێ، مەگەر حاڵەتێکی لەناکاو بێتە پێشەوە، وەکو نەبوونی پارەی کاش یان هەر گرفتێکی دیکە. بەو پێیە بێت، دەبێت هەشت ڕۆژی دیکە مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
24 خولەک لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت





