
لۆگۆی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لایڤ دەکەنەوە و قسەی نەشیاو و دوور لە بەها کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە، ئاسایشی هەولێریش لەوباریەوە دەڵێت،"'ئەم هەنگاوەی ئاسایشی سلێمانی گرنگە و ئەو لاسەنگییە ناهێڵێت کە پێشتر هەبوو''.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە، هەڵمەتێکی ئاگادارکردنەوە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دادگایکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایڤ دەکەنەوە و قسەی نەشیاو دەکەن، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاسایشی سلێمانی دەستی بە هەمان هەڵمەت کردووە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەڵان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشتر لاسەنگییەک هەبوو و لە سنووری هەولێر کۆنترۆڵکرابوو، بەڵام نەمان دەتوانی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین کە لە سنووری چالاکیمان نەبوون، دەشڵیت ''ئەم هەنگاوەی ئاسایشی سلێمانی گرنگە بۆ پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتیی، بەڵام هێشتا زۆر کەس ماوە دەستگیری بکەن، هیوادارم ئاسایشی دهۆکیش هەمان هەنگاو بیگرێتەبەر، هاوکات حکومەتی عێراقیش دوای ئێمە هەڵمەتی دەستپێکردووە".
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەیان کەس کە لایڤیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکردەوە، بۆ لێپێچینەوە و پڕکردنەوەی بەڵێننامە و پەنجەمۆر بانگ کراون، هەروەها دوو کەسی بەناوبانگیش بەهۆی سوکایەتیکردنەوە دراونەتە دادگا و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کراوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی ئاسایش کاریگەری لەسەر پاراستنی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە دەبێت، سنوور بۆ ڕەفتار و قسەی نەشیاو دادەنێت بەجۆرێک ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگەی لەسەر بنیاد بنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت