
عەلی حەمە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر باسكردنی قاچاخچێتیی لە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان، وەرگرتنی سەرانە لە بازگەکان، بردنی موڵكی گشتیی لە سلێمانی و پێدانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی بە كۆمپانیای تایبەت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان و سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست دەرچووە.
چیرۆكی سەرەكی: دادوەرێكی دادگای لێكۆڵینەوەی شارۆچكەی دوكان ماوەی دوو هەفتەیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتار و سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست دەركردووە بە تۆمەتی ئەوەی [ عەلی حەمەساڵح] سكاڵای لە دژی پێدانی كامێراكانی تیژڕۆیی بە کۆمپانیای تایبەت تۆمارکردووە و تۆمەتی بۆ ئیدارەی ئەو دەڤەرە هەڵبەستووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتار لە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، "لەسەر باسكردنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان، وەرگرتنی سەرانە لە بازگەكان، بردنی موڵكی گشتیی سلێمانی و دژی پێدانی كامێراكانی تیژڕۆیی بە كۆمپانیاكان فەرمانی دەستگیركردنم لەلایەن دادوەرێكی دادگای لێكۆڵینەوەی دووكان دەرچووە، لەكاتێكدا سەرجەم ئەوانەی باسم كردوون 100% نایاسایین".
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە بە تەنزەوە نووسیویەتی، "پێدەچێت ئەم دادوەرە بەڕێزە نەزانێت من پارێزبەندیی پەرلەمانیم هەیە، بەو پێیەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتار بەبێ لابردنی پارێزبەندی كارێكی ناڕەوا و نایاساییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین





