شاخەوان عەبدوڵڵا: بەهۆی میلیشیاكانەوە ئەمریكا چەند بڕیارێك لە دژی عێراق دەدات
- کوردستان
- 22 شوبات

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەمریكا ڕژدە لەسەر زوو دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. دەشڵێ، بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە كە بەمزووانە بەهۆی میلیشیاكانەوە، چەند بڕیارێك لە دژی حكومەتی ئێستای عێراق دەدرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژانی ڕابردوو شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكا بوو، سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق بەشداریی لە چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا كردووە، ئەمڕۆ شەممە 22-2-2025 گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریكا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت ئاشكرا دەكات.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئەمریكا زۆر لایان گرنگە هەرچی زووە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، لە ئێستا بەدوا حكومەتی عێراق هیچ بیانوویێكی نییە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەنێرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێش وەزارەتەكانی عێراق بدرێت چونكە پرۆسەكە كاتی زیاتر دەوێ.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پەیوەست بە دیدی ئەمریکا بەرامبەر میلیشیاکانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، "سەبارەت بە پرسی عێراق، ئیدارەی نوێی ئەمریكا زۆر جددیە لە دەرچوواندنی كۆمەڵێك بڕیار، لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا زۆر بە ڕوونی پێیان گوتین كە چەند جارێك پەیامیان ناردووە بۆ عێراق بەڵام پەیامەكانیان وەك خۆیان جێبەجێ نەكردووە، سەبارەت بە پرسی نەوت و دۆلار و میلیشیاكانی دەرەوەی یاسا، بەرپرسانی ئەمریکا گوتیان، چاوەڕوانی هەندێك بڕیار بن لە دژی ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا:
- بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا كراوە نابێت ئیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە دوابخرێت.
-ناوەندێكی گرنگی ئەمریكا سەرقاڵی ئەوەن كە كێشەی كەركووك چۆن چارەسەر بكەن، هێشتا عێراقییەكان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە.
- گفتوگۆمان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بەرپرسی فایلی عێراق كرد و بە ڕوونی پێیان گوتین كە بەمزووانە بڕیارەكان دەدەن و چەند سزایەك دەسەپێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






