ئاڤا نیوز
بەهۆی سووربوونی لایەنەکان لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگار، دوو مانگە هیچ ئاسۆیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک نییە، سوودانیش دوو هەفتە مۆڵەت بە لایەنەکان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی دووەمی بەغداش بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، نەیتوانی لایەنە براوەکانی کەرکووک یەکبخات، ئێستاش تەنها دوو هەفەتەیان لەپێشە بۆ ئەوەی لەسەر پرۆژەیەکی هاوبەش ڕێکبکەون. هاونیشتمانیانیش داوای زوو یەکلاکردنەوەی پۆستەکە دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
یەکێتی لە کەرکووک زۆرترین دەنگی هێناوە و خاوەنی پێنج کورسییە، بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگار بۆ ئەوان بێت. ڕەوند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "حەزمان لە دواخستن نییە، حەزدەکەین بەزووترین کات پۆستەکە یەکلابکرێتەوە، بەڵام ئەوان دەزانن لیستی یەکەم کوردە، بۆیە دواخستن بۆ ئەوان زۆرترین دەستکەوتی دەبێت".
پارتی دیموکراتی کوردستان هەرچەندە کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگار هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگار کوردێکی بێلایەن بێت. حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، هیوادارین کوردێک دەستنیشان بکەین ببێتە پارێزگار خزمەتی سەرجەم لایەنەکان بکات.
نەتەوەی تورکمان خوازیارە بۆ دوو ساڵ پۆستەکەی پێبدرێت و عەرەبیش نایەوێت دەستبەرداری پۆستەکە بێت. عەزام حەمدانی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی بە ئاڤا نیوزی گوت: وەکو پێکهاتەی عەرەب زیاتر لە بەربژێرێکمان هەیە بۆ پارێزگاری کەرکووک، سەرجەمیشیان توانای بەڕێوەبردنی شارەکەیان هەیە کە ڕەزامەندی شەقامی عەرەبی لەسەر بێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە دوو مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراوە، بەڵام تائێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی نەکراوەتەوە، کورد چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستەکەیە کە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەدەستی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار 154 هەزار تێدەپەڕێنێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
32 خولەک لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
34 خولەک لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە





