
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئێران لە بەغدا
ئاڤا نیوز
هەردوو وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئێران پرسی سنووری هاوبەش، بەرەنگاربوونەوەی ماددەکانی هۆشبەر و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەسکەندەر موئمینی، هاوتا ئێرانییەکەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنی هەردوو وڵات، لە بەغدا لەبارەی چەند پرسێک کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
- لە دیدارەکەدا باس لە ئاسایشی سنووری نێوان هەردوولا، هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان کرا.
- باس لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی "ئەربەعینییە" کرا.
- تاوتوێی ڕێککەوتنی واژۆکراو لەسەر دانپێدانانی یەکتر بە مۆڵەتی شۆفێری بۆ دانیشتوانی هەردوو وڵات، و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە بوارە ئەمنییەکان کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق بووەتە گۆڕەپانی بازرگانانی ماددەکانی هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، 14 هەزار بازرگان و هەڵگری ماددەی هۆشبەریان لەساڵی 2024 ـدا دەستگیرکردووە، هاوکات دەست بەسەر شەش تۆن ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.
ئەمەش بزانە: دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 144 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 434 بازرگانی ناوخۆییدا لەو ساڵەدا سەپاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






