
یائیر كوڕی بنیامین ناتانیاهۆ. وێنە - ئۆرشەلیم پۆست
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، كوڕەكەی بنیامین ناتانیاهۆ لە باوكی داوە و دوای ئەو ڕووداوەش بۆ دەرەوەی وڵات دوورخراوەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-02-24، یائیر كوڕی بنیامین ناتانیاهۆ، سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتار نەعما لازیمی، تۆمارکردووە، بەتۆمەتی ئەوەی ناوی زڕاندووە و لەڕێگەی میدیاكانەوە دەنگۆی ئەوەی بڵاوكردۆتەوە كە لە باوكی داوە بۆیە ڕەوانەی ئەمریكا كراوە.
زانیاریی زیاتر: یائیر لە سکاڵاكەیدا داوای قەرەبووی دارایی بە بڕی 300 هەزار شیکڵ کە دەکاتە نزیکەی 84 هەزار دۆلار كردووە.
لێدوانی فەرمی: نەعما لازیمی، ئەندامی كنێستی ئیسرائیلی لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، یائیر ناتانیاهۆ دوای ئەوەی هێرشی کردووەتە سەر باوکی و لێی داوە لە ئیسرائیل دوور خراوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی باسكردووە كە كوڕەكەی نەتانیاهۆ دوای ئەوەی لە باوكی داوە و ڕەوانەی ئەمریكا كراوە، ئێستا لەلایەن حكومەتەوە خەرجی مانەوەی لە ویلایەتی میامی لە ئەمریكا، دابین دەكرێت و داوای كردووە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات.
لەلایەكی دیكەوە: کەناڵی 14ـی ئیسرائیل لە زاری پارتی دەسەڵاتداری لیکۆد، کە پارتەکەی ناتانیاهۆیە ڕایگەیاندووە، ئەوەی لازیمی گوتوویەتی، "ڕاست نییە و مەبەستیەتی ناوی سەرۆكوەزیران بزڕێنێت".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






